Accessibility links

کۆمەڵێک چەکدار 10 کارمەندی پوچەڵکردنەوەی مین لە ئەفغانستان دەکوژن


وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان وتی کۆمەڵێک چەکدار 10 کارمەندی ڕێکخراوی هالۆ تڕەستی پوچەڵکردنەوەی مینیان لە باکووری ئەفغانستان کوشتووە، هەروەها تاڵیبانی بە بەرپرس دانا لەو هێرشە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان تاڕیق ئاریان بە ڕۆژنامەنووسانی وت " چەکدارانی تاڵیبان چوونەتە ناو شوێنی دەزگایەکی پوچەڵکردنەوەی مینەوە و دەستیان کردووە بە تەقەکردن."

ڕێکخراوی هاڵۆ تڕەست بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت " گروپێکی چەکداری نەناسراو 10 کارمەندییان کوشتووە و 16 کەسی دیکەش برینداربوون."

وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید ڕەتی کردەوە چەکدارانی تاڵیبان دەستیان هەبووبێت لەو هێرشەدا.

زەبیحوڵا وتی " ئێمە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر بێتاوانەکان دەکەین و وەکو کردەوەیەکی دڕاندانە سەیری دەکەین، ئێمە پەیوەندییەکی ئاساییمان لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییەکاندا هەیە، جیهادییەکانی ئێمە هەرگیز کاری دڕندانەی لەوجۆرە ناکەن."

وتەبێژی فەرمانڕەوای هەرێمی باگلان جەواد بەشارەت بە فرانس پرێسی وت چەکدارەکان دەمامکییان بەستبوو.

لەم مانگانەی دواییدا هەرێمی باگلان شەڕێکی توندوتیژی بەخۆیەوە بینیوە، ڕۆژانە شەڕ و پێکدادان لەنێوان تاڵیبان و هێزەکانی حکومەتی ئەفغانستان لەو هەرێمەدا ڕوویداوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG