ته‌ها عه‌بدوڵلا محه‌مه‌د چالاکوانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ندامی هه‌ڵسوڕێنه‌ری لێژنه‌ی گۆڕان له ئه‌مریکا ده‌ڵێت ولایه‌تی ئه‌ریزۆنا وه‌ک هه‌موو ولایه‌ته‌کانی ئه‌مریکا خه‌ڵکه‌که‌ی یا پارێزگارن یان لیبراڵن، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ولایه‌تی ئه‌ریزۆنا پارێزگارن. ده‌سه‌ڵات و توانای خۆیان به‌کارهێناوه بۆ تێپه‌راندنی به‌رنامه‌کانی خۆیان له ولایه‌ته‌که‌دا. هه‌روه‌ها هێنانی به‌نگ و ماده بێهۆشکه‌ره‌کان له سنووری باشوری ولایه‌ته‌که‌وه و خه‌راپی ڕه‌وشی ئابووریان کردۆته بیانو دژی کۆچبه‌ره ناقانوونییه‌کان و ئه‌ڵبه‌ته بێزاری خه‌ڵکیشیان به‌کارهێناوه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قانوونه نوێیه‌ی کۆچبه‌ری له ولایه‌تی ئه‌ریزۆنادا.