ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێـکه‌وتی 2 ی مانگی یازده خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان ده‌ڕۆن بۆ هه‌ڵبژاردنی 435 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سینات و فه‌رمانداری ژماره‌یه‌ک له ویلایه‌ته‌کان.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به گشـتی دیموکراته‌کان ده‌نگێـکی زۆر له‌ده‌سـت بده‌ن، ئه‌وه‌یش به‌هۆی باش نه‌بوونی باری ئابوری ئه‌وه‌ی سه‌رۆک باراک ئۆباما له ده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا به‌ڵێنی به خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکا دابوو.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ته‌ها عه‌بدوڵا ئه‌ندازیار و پـسپـۆری ئه‌لیکتریک له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:31 خوله‌كه.