Accessibility links

تەیلەر سوێفت بۆ چوارەمین جار خەڵاتی ئەلبومی ساڵ لە گرامی دەباتەوە


تەیلەر سوێفت بۆ چوارەمین جار خەڵاتی ئەلبومی ساڵی لە گرامی پێبەخشرا، ئەمەش تۆمارێکی نوێیە لە مێژووی گرامیدا کە تاوەکو ئێستا هیچ هونەرمەندێک نەیتوانیوە چوار جار ئەو خەڵاتە بباتەوە.

ئەو ئەلبوومەی خەڵاتەکەی لەسەر وەرگرت ناوی " Midnights " ە.

سوێفت لە وتاری وەرگرتنی خەڵاتەکەیدا سوپای بەرهەمهێنەرەکەی و هاوڕێکەی جاک ئانتۆنۆف کرد و وتی " حەز دەکەم پێتان بڵێم کە ئەمە خۆشترین ساتەکانی ژیانمە."

تایلەر سوێفت لە ماوەی بردنەوەی سیانزەهەمین گرامیدا ڕایگەیاند لە 19 ی مانگی چواردا ئەلبوومێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە، بە ناوی Tortured Poets Department.

XS
SM
MD
LG