Accessibility links

خۆلی نوێی وتووێژەکانی ئەمەریکا و تالیبان


هەر دوو لا دوای ئەوە دەستیان بە وتووێژ کرد کە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی واشنگتن هیوادارە تا یەکی سێپتامبری ئەمساڵ بە ڕێکەوتنێک بگەن.

لە رۆژی دووهەمی وتووێژەکان لە گەڵ نێردراوی واشنگتن زاڵمای خەلیلزاد لە قەتەر، گوتەبێژی تالبان سوهەیل شاهین یەکشەمە گوتی حەوتەمین خۆلی وتووێژەکانی ئاشتی نێوان ئەمەریکا و تالبان زۆر گرنگە.

شاهین بە ئاژانسی ئاسۆشیەتێدپرێسی گوت هەر دووک لا لە هەوڵی "ئاکامەکانی راستەقینە" دان لە دەمێکدا هەوڵی قۆناخی دوایی ڕێکەوتن دەدەن کە ببینن سەرئەنجام زیاتر ٢٠،٠٠٠ سەربازی ئەمەریکا و ناتۆ لە ئەفغانستانێ پاشەکشە بکەن.

هەروەها چاوەڕوانی دەکرێت ڕێکەوتنەکان دەستەبەری بکەن کە ئەفغانستان جارێکی دیکە نابێتە پەناگە بۆ تێرۆرستان بۆ ئەوەی هێرشەکانی لە ئاستی جیهانی دا بەڕێوەببات.

ئەو وتووێژانە شەمە دەستیان پێکرد و چاوەڕوانی دەکرێت تا حەوتووی ئایەندە درێژەیان هەبێت.

جێگری بەڕێوەبەری پرۆگرامی ئاسیا لە ناوەندی وێڵسن بنکە لە ئەمەریکا مایکڵ کوگلمەن گوتی،"گەیشتن بە رێکەوتنێکی ئاشتی هەمەلایەنە لە گەڵ تالبان پێش یەکی سێپتامبر دەبێتە کارێک کە پێشتر هاوتای نەبووە."

پەمپێۆ و خەلیلزاد گوتیان ڕێکەوتنی کۆتایی لە گەڵ تالبان نەک تەنیا لە سەر کێشانەوەی سەربازان و دەستەبەرییەکانە کە ئەفغانستان نەبێتە شوێنێک بۆ هەڕەشە، هەروەها ڕێکەوتن لە سەر وتووێژی خۆ بە خۆی ئەفغانییەکان و ئاگربەستێکی دایمیشە.

تا ئێستا تالبان نەیویستوە ڕاستەوخۆ لە گەڵ حکومەتی ئەفغان وتووێژ بکات لە دەمێکدا دوو کۆبوونەوەی بە جیای لە گەڵ ئەفغانییەکانی ناسراوی کابول، لە نێویان سەرۆکی پێشوو حامید کارزایی، ئەندامانی پێشووی بەرەی باکوور و ئەندامانی حکومەت پێک هێناوە. بەرەی باکوور پێشتر لە ماوەی پێنج ساڵ دا شەریان لە گەڵ تالبان دەکرد.

تالبان گوتوویەتی ئەوان لە گەڵ کاربەدەستانی حکومەت وەک ئەفغانییەکانی ئاسایی کۆبوونەوەیان دەبێت.

تالیبان نەویستوە ئاگربەست پەسند بکات هەتا ئەو کاتەی کێشانەوەی سەربازانی بیانی بە کۆتایی دێت و دەڵیت ئەگەر ئەمەریکا بە پێی بەڵێنیەکانی نەچێتە پێش ئەوە یاخیگەری دەست پێدەکەنەوە.

XS
SM
MD
LG