Accessibility links

تاڵیبان نزیک بۆتەوە لە گرێبەستێک بۆ کڕینی بەنزین لە ڕووسیا


بەرپرسانی ئەفغانستان بە ڕۆیتەرزییان وت بەڕێوبەرایەتییەکەی تاڵیبانی ئەفغانستان لە مۆسکۆ لە دوایین قۆناغەکانی گفتوگۆدایە لەسەر مەرجەکانی کڕینی بەنزین لە ڕووسیا.

وتەبێژی وەزارەتی ئابووری تاڵیبان لە ئەفغانستان حەبیبوڕەحمان حەبیب گوتی شاندێکی فەڕمی بە ڕابەرایەتی وەزارەتی ئابووری لە مۆسکۆن و خەریکی واژۆکردنی گرێبەستێکن بۆ کڕینی گەنم و گاز و نەوت لە ڕووسیا.

لە نامەیەکدا بۆ ڕۆیتەرز گوتی " لەگەڵ ڕووسیادا گفتوگۆ دەکەن." گوتیشی هەر کە گرێبەستەکە تەواو بوو وردەکارییەکان ئاشکرا دەکەن.

سەرچاوەیەکی ئۆفیسی وەزیری ئابووری و پیشەسازی تاڵیبان بە ڕۆیتەرزی وت بەرپرسانی تەکنیکی وەزارەتەکەی و وەزارەتی دارایی لە مۆسکۆ ماونەتەوە تاوەکو کار لەسەر گرێبەستەکە بکەن، دوای ئەوەی لەم مانگەدا شاندێکی وەزارەت سەردانی ڕووسیایان کرد.

گوتیشی " کار لەسەر دەقی گرێبەستەکە دەکەین، خەریکە لەسەر بەنزین و گازۆلاین ڕێکدەکەوین." گوتیشی بەمزووانە گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG