Accessibility links

تاڵیبان : پێکدادانەکانی نێوان هێندستان و پاکستان کاریگەری دەبێت بۆ سەر پڕۆسەی ئاشتی ئەفغانستان


تاڵیبان هۆشیاریدا لەوەی پێکدادانەکانی نێوان هیندستان و پاکستان کاریگەرییان دەبێت لەسەر پڕۆسەی ئاشتی ئەفغانستان و داوای لە هیندستان کرد ئەرکە سەربازییەکانی ڕابگرێت دوای ئەوەی هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر بنکەیەکی توندڕەوان لەناو پاکستاندا.

وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید لە بەیاننامەیەکدا وتی " بەردەوامبوونی ئەم جۆرە ململانێیە کاریگەری دەبێت بۆ سەر پڕۆسەی ئاشتی لە ئەفغانستان."

وتیشی " پێویستە لەسەر هیندستان چیتر کاری توندوتیژی لە پاکستان ئەنجام نەدا چونکە بەردەوامبوونی ئەو کارانە کاریگەری دەبێت بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و هەروەها بەردەوامبوونی ئەم جۆرە ململانێیە خراپ لەسەر هیندستان دەکەوێت."

تاڵیبان هاوکات لەگەڵ دانوستانەکانی ئاشتی نێوانیان و ئەمەریکا لە قەتەڕ بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ئەفغانستان ئەم بەیاننامەیەیان بڵاوکردەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG