Accessibility links

بەرپرسێکی تاڵیبان: لە هێرشێکدا لە کابوڵ هێزەکانی ئاسایشی تاڵیبان 6 ئەندامی ڕێکخراوی داعش دەکوژن


وتەبێژی بەڕێوبەرایەتییەکەی تاڵیبان لە ئەفغانستان قاری یوسف ئەحمەدی دەڵێت هێزەکانی ئاسایشی تاڵیبان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە کابوڵی پایتەخت شەش ئەندامی ڕێکخراوی داعشییان کوشتووە.

گوتیشی ئەو ئەندامانەی داعش کە لە هێرشەکەدا بۆ سەر حەشارگەکەیان کوژراون لەم هەفتانەی ڕابردوودا دەستیان هەبووە لە دوو هێرشی گەورەدا، هێرشەکەی سەر مزگەوتەکە و هێرشەکەی سەر ناوەندێکی خوێندن کە دەیان خوێندکاری کچ گیانیان لەدەستدا. گوتی " ئەوان هێرشبەرەکانی مزگەوتی وەزیر ئەکبەر خان و ناوەندی خوێندنی کاج بوون."

ئاماژەشی بەوەدا یەکێک لە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی تاڵیبان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کوژراوە.

هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هیچ کام لەو دوو هێرشەی ڕانەگەیاندووە.

تەقینەوەکەی بەشی کچانی ناوەندی خوێندنی کاج لە 30 ی مانگی نۆدا بووە هۆی کوژرانی 53 کەس، زۆربەیان کچ و ئافرەتی گەنج بوون.

لە 23 ی مانگی نۆدا بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە نزیک مزگەوتی وەزیر ئەکبەر خان لە گەڕەکێکدا کە پێشتر " ناوچەی سەوزی " باڵیۆزخانە و هێزە سەربازییە بیانییەکان بوو، لانیکەم 7 کەس کوژران و زیاتر لە 40 کەسی دیکە بریندار بوون.


سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG