هێرش بۆ سه‌ر پێته‌ختی هه‌ریمی باغڵان چه‌ند کاتژمێر دوای ئه‌وه ده‌ێت که نێردراوی ئه‌مه‌ریکا، زاڵمای خه‌لیلزاد گوتی ئه‌و له ماوی وتووێژه‌کان له قه‌ته‌ر هوشداری به تالیبان دا که "توند و تیژی له ئه‌و شێوه‌یه ده‌بێت کۆتایی پێ بێت." به‌ڵام وێده‌چوو ئه‌و له سه‌ر ڕێکه‌وتنێک بۆ پێشه‌وه‌بچێت که پلانی 14،000 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان پاشه‌کشه بکات له به‌رامبه‌ر دا تالیبان ده‌سته‌به‌ری بکات که ئه‌فغانستان وه‌ک شوێنێک بۆ هێڕش کردنه‌کانی پله‌ی جیهانی دا که‌ڵکی لێوه‌رنه‌گیرێت.
خه‌لیلزاد یه‌کشه‌مه له سه‌ردانی کابوله بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئه‌فغان له رێکه‌وتنێک ئاگادار بکات که هێشتا ته‌واونه‌کراوه.
هێرشه‌کان وا دێتراون که هه‌ڵوێستی تالیبان له وتووێژدا به‌هێز ده‌کات، که نزیکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر نیوه‌ی ئه‌فغانستاندا هه‌یه و له شکستی ساڵی 2001ه‌وه که به هۆی هێرشی به پێشه‌نگی ئه‌مه‌ریکا شکستدرا، ئێستا له پله‌یه‌کی به‌هێزدایه.
له باغڵان گوته‌بێژ بۆ سه‌رۆکی پۆلیسی هه‌ریمی، جاوید به‌شاره‌ت، گوتی سه‌ر له دوره‌ده‌ستی پێته‌خت، پولی کومری درێژه‌ی هه‌یه. وه‌زاره‌تی نێوخۆیی گوتی چوار پولیس و دوو ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایش کوژراون، و 20 مه‌ده‌نی و دوو ئه‌ندامی ئاسایش بریندارن، و سێ شه‌رکه‌ری تالیبان بریندارن. وه‌ک خۆی گوتی.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ریمی مه‌حبوبولا غه‌فاری به ئاژانسی ئاسۆشیه‌تێدپرێسی گوت که ئه‌و لانی که‌م ته‌رمی شه‌ش ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایشی دیتوون، و 20 مه‌ده‌نی بریندارن و دوو ئه‌ندامی ئاسایشیان له گه‌ڵن. هه‌روه‌ها گوتی سێ شه‌رکه‌ری تالیبانیش کوژراون.