Accessibility links

تایوان دەڵێت پاشەکشە لە سەروەری خۆی ناکات


ئۆفیسی سەرۆکایەتی تایوان دەڵێت تایوان پاشەکشە ناکات لە سەروەری خاکەکەی و سازدان لەسەر ئازادی و دیموکراسییەکەی ناکات، هەروەها گەلەکەشی بە ئاشکرا دژایەتی بیرۆکەکەی چین بۆ " یەک دەوڵەت و دوو سیستم " دەکەن.

بەیاننامەکەی تایوان دوای ئەوە هات سەرۆکی چین شی جین پینگ لە وتارێکدا لە میانەی دەستپێکی کۆنگرێسی پارتی کۆمیونیستی چین لە پەکین وتی ئەوە پەیوەستە بە گەلی چینەوە پرسی تایوان چارەسەر بکەن و چینیش هەرگیز دەستبەرداری بەکارهێنانی هێز نابێت بەسەر تایواندا.

ئۆفیسی سەرۆکایەتی تایوان لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاند پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری تەنگەی تایوان و ناوچەکە بەرپرسیارێتی هاوبەشی هەردوولایە و ڕووبەڕووبوونەوە لە گۆڕەپانی جەنگدا بژاردە نیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG