Accessibility links

شاندێکی ئەمەریکا سەردانی تایوان دەکەن


بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەمە بە سەردانێکی سێ ڕۆژەیی دەگاتە تایوان.

وەزارەتی دەرەوەی تایوان وتی بەرپرسی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کیث کراچ چاوی بە سەرۆکی تایوان تسای ئینگ وین و بەرپرسانی دیکەی تایوان دەکەوێت. دوای چەند ساڵێکی زۆر ئەمە بە یەکەمین سەردانی بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دادەنرێت بۆ تایوان.

لە مانگی هەشتدا وەزیری تەندروستی ئەمەریکا ئالێکس ئازار سەردانی تایوانی کرد و لە ساڵی 1979 ەوە دوای ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و تایوان پچڕان، ئەوە یەکەمین سەردانی وەزیرێکی ئەمەریکا بوو بۆ تایوان.

بەڵام تاوەکو ئێستا ئەمەریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ تایواندا نافەڕمین، بەڵام گرنگترین هاوپەیمانی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا و ئەمەریکا چەکی بۆ دابین دەکات.

پێش سەردانەکەی کراچ، باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کێڵی کرافت وتی ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ بەرپرسی باڵای تایوان لە نیویۆرک کۆبوونەتەوە، وتی کۆبوونەوەیەکی مێژوویی بووە و هەنگاوێکی دیکەیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تایوان و ئەمەریکا.

کرافت وتی سەردانەکەی لەگەڵ بەڕێوبەری ئۆفیسی ئابووری و کلتوری تایپێی جەیمس کەی جەی لیدا لە ساڵی 1971 وە یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان باڵیۆزێکی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسێکی تایوان بووە.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێش

XS
SM
MD
LG