Accessibility links

تایوان بەدوای فڕۆکەیەکی ونبوویدا دەگەڕێت


فڕۆکەی جەنگی تایوان
فڕۆکەی جەنگی تایوان


هێزی ئاسمانی تایوان دەڵێت لە دوای دیارنەمانی فڕۆکەیەکی جەنگی لە جۆری فڕۆکەی هەرە پێشکەوتووی ئێف ١٦ لەسەر شاشەی ڕادار لە ڕۆژی سێشەممەدا، ئۆپەراسیۆنێکی بۆ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانەکەی دەستپێکردووە، کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەند فڕۆکەی لەشکری کەوتوونەتە خوارەوە.

سوپای ئەو وڵاتە ڕایگەیاندوە کە فڕۆکەکە نزیکەی نیو کاتژمێر پاش فڕینی لە ڕاهێنانێکی ئاسایی لە بنکەیەک لە باشوری ئەو وڵاتەدا، بێ سەروشوێنە و دیار نەماوە.

لە کاتێکدا کە پاسەوانانی کەنارەکانی لە ڕێگای بەلەمەوە خەریکی پشکنین و گەڕانن، هاوکاتیش فڕۆکەکانی تر لە ئاسماندا دەسوڕینەوە و بە دوای فڕۆکەکە و فرۆکەوانەکەدا دەگەڕێن.

سەرۆک تسای ئینگ وێن فەرمانی هەوڵێکی ڕزگاریی سەرتاسەری داوە و بە گوێرەی ئۆفیسەکەی لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکەوە داوای ڕوونکردنەوەی کردووە.

ناوەندی رزگارکردنی نیشتمانی تایوان ڕایگەیاندوە کە خەڵک فڕۆکە ئێف-١٦ کەیان بینیوە کە کەوتووەتە ناو دەریاوە.

تایوان یەکەم تاقمی خۆی لە فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-١٦ ڤی، کە ئەمەریکا دروستی کردوون، لە مانگی یازدەدا بۆ نوێکردنەوەی سیستمی فڕۆکەکانی سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگرلە کاتێکدا گرژیەکان لەگەڵ چین بەردەوامن.

پەکین بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو دوورگە خۆبەڕێوەبەرە وەک بەشێک لە خاکەکەیەتی و پەیمانی داوە کە ڕۆژێک، ئەگەر پێویست بێت، بە زەبری هێز بیخاتەوە سەر چین.

ئاژانسیڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە سێ فڕۆکەی سەربازی تایوان لەم ساڵانەی دواییدا کەوتوونەتە خوارێ، لەوانەش فڕۆکەیەکی ئێف-١٦ لە کاتی ڕاهێنانێکی ئاسایی لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠دا.

XS
SM
MD
LG