وەزارەتی بەرگری تایوان دەڵێت 20 فڕۆکە و چوار کەشتی چینی بیندراون لە دەوروبەری تایوان چالاکییان ئەنجامداوە، پێنج لە فڕۆکەکان هێڵی ناوەندی تەنگەی تایوانیان بەزاندووە، لەکاتێکدا کە چین بەردەوامە لە چالاکییە سەربازییەکانی لە نزیک تایوان.
دوای سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی، چین دەستیکردووە بە ئەنجامدانی مەشقی سەربازیی گەورە لە نزیک تایوان، کە بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت، بەڵام تایوانی دیموکراتخواز دەسەڵاتی چین بەسەر دوورگەکەدا ڕەت دەکاتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز