هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیان ئەو دوو گەڕەکەی لە شاری تەبقە کە بەدەست داعشەوە مابوونەوە ئەوانیش ڕزگاربکەن، بەمەش شارەکە بە تەواوی ڕزگارکرا.
مەحمود بالی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە کۆبانی دەڵێت لە شەوی ڕابردووەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشـتی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی هێرشیان بۆ هەردوو گەڕەکی وەحدە و حوڕیـیە دەستپـێکرد و ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە توانیان ڕزگاریانبکەن.
لە ئێستادا تەواوی شارەکە ئازادکراوە و چەکدارانی داعش تەنها لە ناو بەنداوی فورات ماونەتەوە کە دەکەوێتە باکوری شارەکەوە.