Accessibility links

وەزیری دەرەوەی سوریا سەردانی ئێران دەکات


وەزیری دەرەوەی سوریا فەیسەڵ میقداد
وەزیری دەرەوەی سوریا فەیسەڵ میقداد

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە تاران پێشوازی لە هاوتا سورییەکەی فەیسەڵ میقداد کرد، ئەوەش لە یەکەمین سەردانی فەڕمی فەیسەڵدا بۆ دەرەوەی سوریا.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا وتی دوو وەزیرەکە لە میانەی کۆبوونەوەکەیاندا " تاوتوێی دۆسییەکانی ناوچەکە و جیهان و جەنگی هاوبەشیان دژی تیرۆر کرد."

زەریف جەختی لە پێویستی " گفتوگۆکردن " کردەوە لە نێوان ئێران و سوریادا، ئەوەش بەهۆی " گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییانەی ناوچەکەوە."

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە وەزیری دەرەوەی سوریا فەیسەڵ میقداد گەیشتە تاران و واپێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا چاوی بە بەرپرسانی باڵای ئێران بکەوێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەعید خەتیب زادە لە تویتەر نوسیویەتی " ئێران لە پاڵ گەلی سوریا و حکومەتەکەیدا دەوەستێت لە جەنگی دژ بە تیرۆردا."

وتیشی " چارەسەری سیاسیی تەنها بژاردەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئێستا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG