به گوێره‌ی هه‌واڵی ڕۆیتێرز له باغۆز هێزه‌كانی سوریای دێمۆكرات یه‌كشه‌مه هێرشیان بۆ سه‌ر دواین شوێنی مانه‌وه‌ی داعش له خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌ستپێكرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی چه‌كدارانی داعش له ئه‌و شوێنه پاك بكه‌نه‌وه.
هێزه‌كانی سوریای دێمۆكڕات به پێشه‌نگی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتوه له هه‌وڵدابوونه بۆ دواشوێنی مانه‌وه‌ی داعس پێشڕه‌وی بكه‌ن، به‌ڵام به‌رده‌وام پاشه‌كشه‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا به مهدهنێكان بده‌ن چۆلی بكه‌ن، كه گه‌لێكیان ژنان و منداڵانی چه‌كدارانی داعشن.
مسته‌فا باڵی، به‌رپرسی ئافیسی میدیای هێزه‌كانی سوریای دێمۆكڕات، گوتی " له وه‌تا ڕۆژی شه‌مه‌وه هیچ مهدهنێك له ئه‌و شوێنی ده‌ورگیراوی سنووری عێڕاق نههاتوونهتهدهر و ئه‌و هێزانه هیچ مه‌ده‌نی دیكه‌یان له ناوچه‌كه نه‌دیوه، ئه‌وه‌ش وایكردوه كه بڕیاری هێرشكردن بده‌ن. كرداره‌كانی له‌شكری ده‌ستیان پێكردوه. هێزه‌كانمان ئێستا له گه‌ڵ تێرۆرستان شه‌ڕ ده‌كه‌ن و هێرشه‌كه ده‌ستی پێكردوه."