Accessibility links

سوپای سوریا هێرشەکانی بۆ سەر شارێکی باشووری وڵاتەکە زیاتر دەکات


سوپای سوریا بۆردومانەکانی بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی لە شاری دەرعای باشووری وڵاتەکە زیادکرد، ئەوەش لە هەوڵێکدا بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکە کە هێشتا لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆندایە.

ڕۆژی پێنجشەممە سوپای سوریا بۆردومانی گەڕەکێکی کۆنی شاری دەرعای کرد، ئەوەش دوای ئەوەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن هێرشێکی پێچەوانەیان لە سەرانسەری پارێزگاکەدا ئەنجامدا و دەیان سەربازییان بە دیل گرت.

دوای هێرشەکەی ئۆپۆزسیۆن، سوپای سوریا سەدان سەربازی هێزە تایبەتیەکان و دەیان تانک و زریپۆشی ڕەوانە کرد بۆ هەڵکوتانەسەر شارەکە.

چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن جموجۆڵی هاتوچۆیان بەدرێژایی ڕێگای خێرای نێوان دیمەشق و دەرعا پەکخست کە دەچێتەوە سەر خاڵێکی سنووری نێوان سوریا و ئوردن و بووە هۆی داخستنی خاڵە سنوورییەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG