هێرشی ئاسمانی ڕۆژی سێ شه‌مه بۆ سه‌ر شاری خانشێخوون له پارێزگای ئیدلیب که له لایه‌ن دژبه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌ده‌وه کۆنتڕؤل ده‌کرێت، بوه هۆی کوژرانی نزیک به 60 که‌س و بریندار بوونی چه‌ند سه‌د که‌سی تر. وه‌ک ئاژانسه‌ی هه‌واڵنێرییه‌کان پشتڕاستیان کرده‌وه ئه‌م هێرشه به چه‌کی کیمیایی کراوه و نزیک به 20 که‌س له کوژراوه‌کانیش منداڵ بوون.
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه و ڤیدئۆ له ئه‌و منداڵانه کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر بیری گشتی جیهانی هه‌بوو و وڵاتانی زلهێزیش له به‌رامبه‌ریدا هه‌ڵوێستیان گرت و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه که چوارشه‌مه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌م هێرشه پێک هێناوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که هێزی ئاسمانی سووریا ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجام داوه به‌ڵام چه‌کی کیمیاییان به کارنه‌هێناوه، به‌ڵام کارگه‌یه‌کی درووست‌کردنی چه‌کی کیمیاییان بۆمباران کردووه.
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه که چ لایه‌نێک به‌رپرسیاری به کارهێنانی چه‌کی کیمیاییه؟ چ لایه‌نێک له هه‌ل و مه‌رجی ئێستای سوریا له ئه‌م هێرشه قازانج ده‌بات؟ ئایا کاردانه‌وه‌کانی ئه‌م هێرشه ده‌توانێت ببێته هۆی گۆڕانکارییه‌ک له شه‌ڕی ناوخۆی سووریا یان پێشکه‌وتنێکی به‌رچاو له وتووێژه‌کانی ئاشتی بۆ ئه‌و وڵاته؟
له به‌رنامه‌ی "ڕوانگه" ی ئه‌م حه‌وتووه، بۆ تاو و تۆ کردنی ئه‌م بابه‌ته مێوانداری به‌ڕێزان: دوکتور که‌ماڵ سه‌یدۆ، به‌رپرسی ڕۆژهه‌ڵانی ناوه‌ڕاست له ڕێکخراوی گه‌ڵانی هه‌ڕه‌شه لێکراو له ئاڵمان، و دوکتور ڕه‌دوان بادینی، مامۆستا له به‌شی ڕاگه‌یاندن له زانکۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێرمان کردووه.