Accessibility links

ئەمەریکا هێزێـکی تایبەت بۆ سوریا ڕەوانە دەکات بۆ یارمەتیدانی هێزەکانی شەڕی داعش دەکەن


کاربەدەسـتانی باڵای ئەمەریکا دەڵێن ژمارەیەک کەم سەربازی هێزی تایبەت ڕەوانەی سوریا دەکەن بە مەبەستی کارکردن لەگەڵ ئەو هێزانەی لەو وڵاتە شەڕی داعش دەکەن.

کاربەدەسـتان ئەمڕۆ هەینی گوتیان سەرۆک ئۆباما فەرمانی کردووە نزیکەی 50 سەربازی هێزی تایبەت بۆ سوریا ڕەوانە بکرێن تاوەکو یارمەتی هێزەکانی هاوپەیمانان بدەن لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ هێزە خۆجێـیەکان، ئەمە یەکەم جارە ئەمەریکا بە ئاشکرایی هێزی خۆی ڕوانەی سوریا بکات.

هەروەها یەکێـک لە کاربەدەسـتەکان گوتویەتی فڕۆکەی جەنگی زیاتر بۆ ناوچەکە ڕەوانە دەکەن، لەوانە فڕۆکەکانی هەردوو جۆری F-15 و A-10S بۆ بنکەی ئینچەرلیک لە تورکیا.

جێی ئاماژەیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەماهەنگیـیەکی سەرکەوتووانە بووە لە نێوان هێزەکانی یەپەگە و فڕۆکەکانی هاوپەیمانانی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا. سەرئەنجام توانراوە داعش لە بەشێـکی بەرچاوی باکوری سوریا وەدەرنێن.

XS
SM
MD
LG