سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌راک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و 'سه‌رسام' بووه به‌هۆی به‌کار هێنانی توندوتیژی حکومه‌تی سوریا به دژی گه‌لی خۆی، پاش ئه‌وه‌ی چالاکوانان گوتیان هێرشێکی له‌شکر بۆ سه‌ر شاری حه‌مای ناوه‌ندی وڵاته‌که به‌لای که‌م 80 کوژراوی لێـکه‌وتۆته‌وه.
یه‌کشه‌ممه، کۆشکی سپی له بڵاوکراوه‌یه‌کدا گوتی ڕاپۆرته 'ترسناکه‌کانی" سه‌باره‌ت به حه‌ما ده‌درێن" تایبه‌تمه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ی" حکومه‌تی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌لئه‌سد پێشان ده‌دات. به‌ڕێز ئۆباما بهڵێنیدا حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا فشاری بۆ سه‌ر به‌ڕێز ئه‌لئه‌سه‌د زیاد بکات و کار له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تر بکات بۆ دووره‌په‌رێزکردنی حکومه‌تی سوریا.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کیمون داوای له حکومه‌تی سوریا کرد ده‌موده‌ست به‌کارهێنانی هێز به دژی وڵاتیانی ڕابگریت و ڕێزی مافه‌کانی مرۆڤ بگریت.
کاربه‌ده‌ستێکی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له سوریاش هێرشه‌کانی یه‌کشه‌ممه بۆ سه‌ر حه‌مای ناپه‌سند کرد و گوتی "شه‌ڕه" به دژی گه‌لی سوریا. فه‌ڕه‌نساش ناپه‌سندی هێرشه‌کانی کرد. سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پێشوی لوبنان سه‌عد حه‌ریری ڕه‌خنه‌ی له هێرشه‌کان گرت و گوتی "بێده‌نگی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و جیهانی عه‌ره‌ب" سه‌باره‌ت به بارودۆخی سوریا ته‌نیا ده‌بێته هۆی له ده‌ستچوونی ژیانی زیاتری سوریه‌کان.