Accessibility links

ڕێکخراوی چاودێری چەکی کیمیایی ڕەخنە لە سوریا دەگرێت


ڕێکخراوی جیهانی چاودێری چەکی کیمیایی ڕەخنە لە سوریا دەگرێت بەهۆی شکستی لە ئاشکراکردنی دەزگایەکی بەرهەمهێنانی چەکی کیمایی و وەڵامدانەوەی 18 بابەتی تر، لە کاتێکدا ڕوسیا ڕێکخراوەکە تاوانبار دەکات بە بەکارهێنانی "مەبەستی سیاسی" لە حکومەتی سوریای هاوپەیمانی نزیکی.

ئەم یەکتر تاوانبارکردنانە لە کۆبوونەوەی مانگانەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بوو لەسەر چەکی کیمیایی سوریا، کە تیایدا بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی فێرناندۆ ئاریاس، بۆ یەکەم جار لەوەتای مانگی 5 وە لەوبارەیەوە قسەی بۆ ئەندامان کرد و ڕووبەڕووی پرسیارە زۆرەکانی نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڤاسیلی نێبێنزیا بۆوە.

ئاریاس ڕایگەیاند، دوای حەوت ساڵ لە پەیوەستبوونی سوریا بە پەیماننامەی چەکی کیمیایی لە ساڵی 2013، ڕاگەیاندنە سەرەتاییەکانی کیمیایی هێشتا " کەلێنەکان، ناڕێکییەکان و جیاوازییەکانی" چارەسەر نەکردووە و " هەێشتا بە ڕاست و دروست لەقەڵەم نادرێت."

لەو کۆبونەوە ئۆنلاینەدا ڕایشیگەیاند یەکێک لە 19 کێشە گەورەکاکان ئەوەیە دامەزراوەی بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی کە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد گوتویەتی هەرگیز بۆ بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی بەکارنەهاتووە، بەڵام ڕێکخراوی چاودێری چەکە وەدەغەکراوەکان ئەوە نمونانەیان تیایدا کۆکردۆتەوە کە ئاماژە بە " بەرهەمهێنان یان هەڵگرتنی گازی چەکی کیمیایی دەکات."

باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان باربرا وودوارد گوتی کێشیەکی تری چارەسەرنەکراوی سوریا ئەو هەزاران چەک و سەدان تۆن کیمیاییەیە کە سوریا حسابی بۆ نکردوون.

لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەشی ڕێکخراوی جیهانی چاودێری چەکی کیمیایی و نەتەوە یەکگرتووەکان سوریا تاوانبار دەکات بە بەکارهێننای گازی کلۆرین و سارین لە میانەی شەڕی ناوخۆیدا لە کاتێکدا داعشیش تاوانبار کراوە بەوەی دوو جار لە ساڵی 2015 وە 2016 گازی خەردەلی بەکارهێناوە.

لێکۆڵینەوەیەکی ڕێکخراوەکە لە مانگی 4 ی ئەمساڵ هێزی ئاسمانی سوریای تاوانبار کرد بە زنجیرەیەک هێرشی کیمیایی، بەکارهێنانی گازی سارین و کلۆرین لە کۆتایی مانگی سێی ساڵی 2017 .

جێگری باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕیچارد میلز پشتیوانی لە کارە " بێلایەن و سەربەخۆکانی ڕیکخراوی جیهانی چاودێری کردنی چەکی کیمیایی کرد و دوای لە پشتیوانانی ڕژێمی ئەسەد، بە تایبەتی ڕوسیا کرد کە هانی سوریا بدات بۆ ڕوونکردنەوەی بەکارهێنانی چەکە کیمیاییەکانی و چەکی عەمبارکراوی لە ئێستادا.

XS
SM
MD
LG