له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هێرشه بۆمبیهکان له سوریادا هه‌روادێ و نیگه‌رانیه‌کان له زیاد بووندان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تێرۆریستانی ئه‌لقاعیده سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریا به ڕێڕه‌وێکی ترسناکدا به‌رن له‌و قه‌یرانه‌ی هه‌زاران که‌سی تیادا کوژراون.
حکومه‌تی سوریا داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سوریا کردووه هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و گوتویه‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وانه خۆیان سه‌لماندنن که سوریا که‌وتۆته به‌ر هێرشی تێرۆرکاران له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی کۆمه‌کی بیانی وه‌رده‌گرن.
تا ئێستاش زۆربه‌ی ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی شه‌ڕی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌که‌ن ، سیکیولار و نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی بوون ، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌مه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتبێت.
جه‌یمس فلیپس له هێره‌تج فاونده‌یشن له‌و بڕوایه‌دایه ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا ئاماژه‌ن به‌وه‌ی قه‌یرانی سوریا جیهادیه‌کانی به‌لای خۆیدا ڕاکێشاوه.
ده‌توانیت له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که‌ی میردث بیول ، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا بیت که ماوه‌که‌ی 3:29 خوله‌که.