Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە سوریا سەرکردەیەکی سەر بە ئەلقاعیدە کوژراوە


سوپای ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا بەرپرسێکی باڵای سەر بە ئەلقاعیدەیان کوشتووە.

سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی ئەو کەسەی کوژراوە " بەرپرسی باڵای لۆجیستی و دارایی بووە لە ڕێکخراوی تیرۆریستی حوراس ئەلدیندا."

هێزەکانی ئەمەریکا لە چوارچێوەی هەوڵەکانییاندا بۆ تێکدانی گروپە چەکدارەکە بەرپرسانی حوراس ئەلدینییان کردووەتە ئامانج.

سەرکردایەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا (CENTCOM) لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە،" ئەم هێرشە ئاسمانییە بەشێکە لە پابەندبوونی بەردەوامی سینتکۆم لەگەڵ هاوبەشەکانی ناوچەکە بۆ تێکدان و کەمکردنەوەی هەوڵەکانی تیرۆریستان بۆ پلاندانان و ڕێکخستن و ئەنجامدانی هێرشەکان لە دژی خەڵکی مەدەنی و سەربازی ئەمەریکا و هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان لە سەرانسەری ناوچەکە و دەوروبەری."

جەنەراڵ مایکل ئێریک کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا گوتی: "ئێمە بەردەوام دەبین لە ڕاوەدوونانی تیرۆریستان لە پێناو بەرگریکردن لە نیشتمانەکەمان و کارمەندانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا."


XS
SM
MD
LG