Accessibility links

سوریاییەکان دەگەڕێنەوە بۆ تەل ڕەفعەت و خانووەکانییان بە وێرانکراویی دەبیننەوە


گەڕانەوەی دانیشتوانی شارۆچکەی تەل ڕەفعەت کە لە ساڵی 2014 ەوە ئاوارە بوون، لەگەڵ واقیعێکی ئازاربەخشدا بەریەککەوت، نیشانەکانی جەنگ، شەقامەکان پڕن لە خۆڵ و خاشاک و ماڵەکانییان وێران بووە.

چەندین ساڵ شەڕ و پتەوکردنی سەربازی کاریگەرییەکی ئاشکرای لەسەر شارۆچکەکە جێهێشتووە کە خاڵێکی سەرەکی شەڕی نێوان هێزە کوردییەکانی سوریا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیایە لە باکووری سوریا.

لە ماوەی شەڕی ناوخۆی سوریادا، تەل ڕەفعەت بوو بە بەشێک لە بازنەی شەڕ و ئاوارەبوون کە لە ساڵی 2011 ەوە بەردەوامە.

هێزە کوردییەکانی سوریا لە ساڵی 2016 دەستیان بەسەر شارۆچکەکەدا گرت و زۆربەی دانیشتوانەکەی ئاوارە بوون. لە شوێنەکانی دیکەش وەک شارۆچکەی عەفرین دانیشتووانی کورد ئاوارە بوون دوای ئەوەی هێزەکانی سەر بە تورکیا کۆنتڕۆڵیان کرد و زۆربەیان بەرەو تەل ڕەفعەت هەڵهاتن.

لە مانگی دوانزەدا لە هێرشە کتوپڕەکەی یاخیبووانی سوریادا کە بووە هۆی ڕووخاندنی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد، تەل ڕەفعەت جارێکی دیکە لەلایەن گروپە چەکدارییەکانی سەر بە تورکیاوە گیرایەوە.

ئەوانەی لەو کاتەوە گەڕاونەتەوە بۆ تەل ڕەفعەت، تۆڕێکی گەورەی تونێلی ژێرزەمینییان دۆزیوەتەوە کە کاربەدەستانی خۆجێی دەڵێن لەو کاتەدا هەڵکەندراون کە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ناوچەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

لە نێو ماڵەکانییاندا، ئەو خێزانانەی کە گەڕاونەتەوە نیشانەی لە دەستدانی زیاترییان بینی.

دەرگاکان بە گرێی شکاوەوە هەڵواسراون، دیوارەکان بەهۆی فەرامۆشکردنەوە زیانییان پێگەیشتووە، ژوورەکانیش لە پێداویستییە پێویستەکان داماڵراون وەک وایەر و بۆری و تەنانەت کەلوپەلی ناوماڵیش. هیچ شتێکی بەنرخ نەماوە تێیاندا.

نیشانەی ڕۆیشتنی بەپەلە لە هەموو شوێنێک دیارە، کەلوپەلی بەجێهێڵراو، پاشماوە پەرش و بڵاوەکان و بەربەستە کاتییەکان کە بە پەلە لابراون.

ژێرخانی ئابووری لاوازە و تۆڕەکانی ئاو و کارەبا بە زەحمەت کار دەکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا، سەرەڕای وێرانکارییەکان، خەڵکی تەل ڕەفعەت دەڵێن ئەوان سەرقاڵی پاککردنەوەی داروپەردووەکان و گەڕاندنەوەی ژیانیانن بۆ سەر ڕێی خۆیانن.

سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG