Accessibility links

سوریا بەکارهێنانی ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی ڕوسی پەسەند دەکات


باڵیۆزخانەی سوریا لە ڕوسیا ڕایگەیاند سوریا بەکارهێنانی ڤاکسینی سپۆتنیک-ڤی ڕوسی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەسەند کردووە.

دەزگای هەواڵی ئیتار-تاسی ڕوسی لە زاری بەیاننامەکەی باڵیۆزخانەی سوریاوە بڵاویکردەوە " کۆماری عەرەبی سوریا سەرجەم ڕێوشوێنەکانی بۆ تۆمارکردن و بەدەستخستنی ڤاکسینی سپۆتنیک-ڤی گرتۆتەبەر و بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی لەسەر خاکی سوریا پەسەند کردووە."

سوریا کە لە ساڵی 2011 ەوە جەنگی تێدایە، سوودێکی زۆری لە پشتیوانیە سەربازییەکانی ڕوسیا بینیوە و هەروەها مۆسکۆ یارمەتی مرۆییشی ڕەوانەی ئەو وڵاتە کردووە.

لەو شوێنانەی کە بە فەڕمی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریادان 15,179 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و 998 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG