سوریا ده‌ڵێت له میانه‌ی وتووێژه‌کان ڕۆژی شه‌ممه له دیمه‌شق سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د و ڕێبه‌ری کۆمکاری عه‌ره‌ب نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک هه‌نگاوی پراکتیکی بۆ خێراکردنی پرۆسه‌ی چاکسازی له وڵاته‌که‌دا.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی سوریا ناسراو به سانا ڕایگه‌یاند که به‌ڕیز ئه‌لعه‌ره‌بی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له نا ئارامییه سیاسییه‌کانی سوریادا ڕه‌تکردووه‌ته‌وه.
ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه نزیکه‌ی دوو هه‌فته پاش داواکاری ڕێکخراوی وڵاتانی عه‌ره‌ب بوو که به‌شار ئه‌سه‌د توندوتیژییه‌کانی دژ به جودابیران ڕاگرێت. شایانی باسه سوریاش ئه‌ندامه له‌و ڕێکخراوه.
هاوکات چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزی ئاسایشی سوریا به‌لایه‌نی که‌م 6 که‌سیان کوشتووه.