Accessibility links

چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هێرش دەکەنە سەر شوێنەکانی هێزەکانی حکومەت لە باشوور


چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و هێزەکانی حکومەتی سوریا و دانیشتوانی ناوچەکە وتیان هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن بە هاوەن زنجیرەیەک هێرشیان کردۆتە سەر خاڵەکانی پشکنینی سەر بە سوپای سوریا لە پارێزگای دەرعا لە باشووری وڵاتەکە، ئەمەش لە گەورەترین توندوتیژیدا دوای ئەوەی دیمەشق سێ ساڵ لەمەوبەر کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچەیەی کردەوە.

هێرشە بەرفراوانەکانی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن بۆ سەر خاڵە پشکنینەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریا لەنزیک ڕێگای خێرای دیمەشق _ دەرعا کە دەچێتەوە سەر خاڵێکی سنووری لەگەڵ ئوردن، بوونە هۆی وەستاندنی هاتوچۆی ئوتومبێلەکان و بارهەڵگرەکان.

سەرچاوەکان وتیان دوای هێرشەکان، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن ژمارەیەکی زۆر لە خاڵەکانیان لە دەوروبەری شار و گوندە سەرەکییەکان کۆنتڕۆڵکردووە، لە نەوای باکووری پارێزگاکەوە تاوەکو مەزیریبی نزیک سنووری سوریا لەگەڵ ئوردن.

ئەم هێرشانەی ئۆپۆزسیۆن دوای ئەوە هات سوپای سوریا لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەدا هێرشی کردە سەر ناوچەیەکی کۆنی شاری دەرعا کە هێشتا لەژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندایە.

جێی ئاماژەیە هەزاران لە چەکدارانی پێشووی ئۆپۆزسیۆن لەجیاتی ئەوەی ناوچەکە جێبهێڵن و بەرەو ئەو شوێنانەی باکووری سوریا بڕۆن کە هێشتا لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆندان، بڕیارییانداوە لەگەڵ خێزانەکانیاندا لە دەرعا بمێننەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG