ڕاپۆرتی ئافیسی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به ی‌و-ئێن ده‌ڵێت ته‌نیا له ماوه‌ی ئه‌م پێنج ڕۆژه‌ی دواییدا، لانی که‌م 92 مه‌ده‌نی له ماوه‌ی دوو شه‌ڕدا به هۆی هێرشه‌کانی ئاسمانی، هێرشه‌کانی سه‌ر ئه‌رد و کوشتنه‌کانی هه‌ڕه‌مه‌کی کوژراون. هه‌روه‌ها ده‌ڵیت ئه‌و کوژرانانه له ناوچه‌ی باکورری خۆرهه‌ڵاتی سوریا دا ئه‌نجامدراون.
ئه‌و ده‌ڵیت 31 که‌س له مه‌ده‌نێکان به هۆی بومبه‌کانی سه‌ر جاده‌کان کوژران که وێده‌چێت له لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه دانرابنه‌وه که به‌رهه‌ڵستی له‌شکری تورکیا ده‌که‌ن.
گوته‌بێژی کومیسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی ی‌و-ئێن ڕۆپێترت کۆلڤیل ده‌لێت له به‌شی باکووری ڕۆژئاوای سوریا هێرشه‌کانی ئاسمانی و هێرشه‌کانی سه‌ر زه‌وی له هه‌ریمی ئیدلب زیادی کردووه. هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌کات که‌نه‌خوشخانه‌کان و ناوه‌نده‌کانی ده‌رمانی، جارێکی دیکه، که‌وتوونه‌ته به‌ر هێرش و هه‌ر حه‌وتووی ڕابردوو هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا و ڕووسیا زیانیان به چوار ناوه‌ندی ده‌رمانی گه‌یاند.
کۆلڤیل ده‌ڵێت هه‌موو لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ ده‌بێت مسۆگه‌ری بکه‌ن که ڕێز له نه‌خۆشخانه، بنکه‌کانی ده‌رمانی و کارمه‌ندانی بگرتریت و له هه‌موو دۆخه‌کان دا بپارێزرێن.