کورده‌کانی سوریا سه‌باره‌ت به کومیته‌ی ده‌ستووری وڵات ڕه‌خنه له نێردراوی ی‌و ئێن ده‌گرن.
کاربه‌ده‌ستێکی هێزی به پێشه‌نگی کورده‌کان له سوریا یه‌کشه‌مه گوتی له ئه‌و کومیتهیهی پێشتری ئه‌و مانگه پێک هات که به‌رپرسیاری به‌رنووس بۆ ده‌ستوورێکی نوێێ کورد تێێدا به‌شدار نه‌کراوه.
ئه‌م گوته‌یه‌ی موسته‌فا باڵی، گوته‌بێژی هێزه‌کانی سوریای دێمۆکڕاتله سه‌ر تۆری کۆمه‌ڵایه‌تی دوای ئه‌وه‌ی دێت که نێردراوی تایبه‌تی ی‌و ئێن بۆ سوریا، گه‌یر پێدرسن له سه‌ر کاناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌ل جه‌زیره گوتی که ئه‌گه‌رچی ی پ گ له کومیتهکهدا نوێنه‌ری نیه، به‌ڵام "بۆ من گرینکه جه‌خت بخه‌مه سه‌ر ئه‌وه‌ش که ئێمه نوێنه‌رانی کوردیشمان له کومیتهکهدا هه‌یه."
باڵی گوتی پێدرسن ده‌بێت بزانێت "که هه‌بوونی چه‌ند کوردێک"ی باکووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا که خۆیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوریا یان ئوپوزسیۆن ڕێکخستووه به ئه‌و مانایه نیه که کورده‌کان له کومیتهکهدا نوێنه‌ریان هه‌یه."
له کونفڕانسێکی ئاشتی رووسیا که سوریا له مانگی 1ی 2018دا میوانداری ده‌کرد، به ڕێکه‌وتنێک گه‌یشتن که کومیته‌یه‌کی 150 ئه‌ندامی پێک بێت بۆ ئه‌وه به‌رنووسێکی نوێێ ده‌ستوری ئاماده بکه‌ن. ئه‌وه‌ش هه‌نگاوی سه‌ره‌کی به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌کان و ڕێکه‌وتنێکی سیاسی بو شه‌ڕی سوریا بوو.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئانتۆنیو گوتێرێس زوویه‌کی ئه‌م مانگه ڕایگه‌یاند له سه‌ر کومیته‌یه‌ک بۆ ده‌ستوری نوێی وڵات رێککه‌وتوون.
ئه‌و کومیته‌یه بڕێاره یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی له کۆتایی مانگی ئوکتوبردا پێک بێنێت.