Accessibility links

سوپای سوریا: ئیسڕائیل هێرشێکی ئاسمانی دەکاتە سەر بنکەیەکی سەربازی لە ناوەڕاستی سوریا


سوپای سوریا لە ڕێی دەزگای ڕاگەیاندنی سانای سوریاوە بڵاویکردەوە موشەکەکانی ئیسڕائیل لە بنکەیەکی ئاسمانی سوریایان داوە لە پارێزگای حومس، بەهۆی هێرشەکەوە دوو سەرباز کوژراون و سێ سەربازی دیکە بریندار بوون.

سەرچاوە سەربازییەکان دەڵێن بنکە ئاسمانییەکە لە شاریات لەمدواییانەدا لەلایەن هێزی ئاسمانی ئێرانەوە بەکارهاتووە.

دەزگای ڕاگەیاندنی سوریا گرتە ڤیدیۆیەکی کورتی " دوژمنکارییەکەی " بڵاوکردەوە و وتی زیانی ماددی لێکەوتۆتەوە، بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا.

سەرچاوەیەکی سەربازیی کە ڕێگە پێدراو نیە لێدوان بدات، وتی هێرشە ئاسمانییەکان ڕێڕەوی فڕۆکەکانی کردۆتە ئامانج لە بنکەیەکی ئاسمانی کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری حومسەوە.

کاتێک سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکە پرسیاری لێکرا، وتەبێژێکی سوپای ئیسڕائیل وتی لێدوان لەسەر ڕاپۆرتە بیانییەکان نادات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG