Accessibility links

سوریا و عێراق سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمەریکا دەکەن


دەزگای ڕاگەیاندنی فەڕمی سوریا لە زاری وەزیری دەرەوەی سوریاوە بڵاویکردەوە وڵاتەکە سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا دەکات بۆ سەر شوێنەکانی گروپە چەکدارییەکان لەسەر سنووری عێراق، هەروەها ئاماژەی بەوەدا " ئەمە پێشێلکردنی سەروەری خاکی سوریا و عێراقە."

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " سوریا دووبارە داوا لە بەڕێوبەرایەتیەکەی ئەمەریکا دەکاتەوە ڕێز لە یەکپارچەیی خاک و گەلی سوریا و عێراق بگرێت و بەزووترین کات ئەم دەستدرێژییانە بۆ سەر سەربەخۆیی دوو وڵاتەکە ڕابگرێت."

لەلایەکی دیکەشەوە وتەبێژی سوپای عێراق وتی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر گروپە چەکدارییەکانی سەر سنوور لەگەڵ سوریادا " پێشێلکردنی سەروەری خاکی وڵاتەکەیە." ئەمەش لە ڕەخنەیەکی دەگمەندا لە ئەرکێکی سەربازی ئەمەریکا.

وتەبێژی سوپای عێراق یەحیا ڕەسوڵ لە تویتەر نوسیویەتی " سەرکۆنەی هێرشە ئەمەریکییەکە دەکەین کە دوێنێ ئێوارە شوێنێکی لەسەر سنووری نێوان عێراق و سوریا کردە ئامانج و ئەمەش بەپێی هەموو پێوەرە نێودەوڵەتیەکان پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەری عێراق و ئاسایشی نیشتیمانیە و ڕەتی دەکەینەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG