Accessibility links

ڕوانگەی سوری: کوژرانی 38 کەس بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە لە ئیدلیب


ئیدلیب، سوریا
ئیدلیب، سوریا

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی بەلایەنی کەمەوە شەوی پێنجشەممە 38 کەس کوژراون لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکاندا بۆ سەر گوندەکانی پارێزگای ئیدلیب کە لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندایە.

بەڕێوبەری ڕوانگە ڕامی عەبدول ڕەحمان وتی " فڕۆکە جەنگییەکان کە لەوانەیە ڕوسی بووبێتن گوندی زەردانایان کردە ئامانج لە باکووری ئیدلب. ئەم هێرشە لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا زۆرترین کوژراوی لێکەوتۆتەوە."

پێشبینی ئەوەی کرد ژمارەی کوژراوان زیاتر ببێت و ئاماژەی بەوەدا هەندێک لە بریندارەکانی هێرشەکەی پێنجشەممە لە بارودۆخێکی مەترسیداردان. هێشتا تیمەکانی فریاکەوتن دەگەڕێن بەشوێن قوربانییەکانی دیکەدا.

جێی ئاماژەیە ناوچەی ئیدلیبی باکووری ڕۆژئاوای سوریا هێشتا لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG