Accessibility links

شەڕەڤانانی هێزەکانی سوریای دێمۆکرات هەوڵدەدەن ناوچەی ئازادکراو لە مین و تەقەمەنی پاک بکەنەوە


هەزاران کەس، لە نێویان دا چەکدارانی داعش و بنەماڵەکانیان لە ماوەی حەوتوەکانی ڕابردوودا باغۆزیان جێ هێشت و بۆ ناوەندەکانی گرتن و کەمپی ئاوارەکان لە خۆرهەڵاتی سوریا ڕاگوێزران.

شەڕەڤانانی هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات یەکشەمە لە هەوڵی پاککردنەوەی تەقەمەنی لە ئەو ناوچەیەدا بوون کە ڕۆژێک پێشتر ئەو هيزانە توانیان بە سەر توندڕەواندا سەرکەوتووبن.

بە گوێرەی ئاژانسی ئاسۆشێتدپرێس، گوتەبێژێکی ئەو هيزانە ناسراو بە مەرڤان گوتی گوندی باغۆز "پڕ لە هەموو جۆرەکانی تەقەمەنیە." ئەو گوتی هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات خەریکی پاککردنەوەی ناوچەکەن و مینی سەرزەوی و پشتێندەی خۆکوژییان تەقاندۆتەوە کە چەکدارانی داعش پاش خۆیان جێیان هێشتبوون.

شۆفێرێکی سوریایی کە لە گەڵ پەیامنێرانی تەلەڤزیۆنی ئێن بی سی دا کاری دەکرد شەمە بە هۆی تەقینەوەیەک لە ژوورێکدا کوژرا کە وەک شوێنێکی فەرماندەیی هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات بە کاردێت و ناوەندێکی میدیا بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسانەیە کە ڕاپۆرت لە سەر شەڕی باغۆز ئامادە دەکەن.

سەرکەوتنی ڕاگەیەندراو لە باغۆز رۆژی شەمە کۆتایی شەڕێکی سەختی پێنج ساڵە بۆ ئەستاندنەوەی ئەو ناوچانە بوو کە لە سوریا و عيڕاقدا لە ژيردەستی داعشدابوون. سەرکەوتن بە سەر داعشدا زیانێکی زۆری بەدوا داهات بە چەشنێک هەموو ناوچە و گوندەکانی دەورووبەری سنوری سوریا و عێڕاق لە ناوچوون.

ويدەچێت ژمارەیەک لە پشتیوانان و چەکدارانی داعش چووبنە ژير زەوی، و گرووپەکە دڕێژە بە هيڕشەکانی خۆکوژی لە ئەو ناوچانە بدات کە چەند مانگ یان چەند ساڵ پێش ئازادکران.

نەزانراوە داخوا ڕێبەری ئەو تاقمە، ئەبووبەکر ئەل بەغدادی، هێشتا زیندووە یان نا، یان لە کوێ خۆی حەشارداوە.

جێگری فەرماندەی هێزی هاوبەندی بە ڕێبەری ئەمەریکا لە دژی داعش، ژێنڕاڵ کریستۆفێر غیکا گوتی، "ئەوە ڕووداوێکی مێژووییە، بەڵام ناتوانین بە تەواوەتیش دڵنیابین."

هەروەها گوتی، "تەنانەت بە بێ ناوچەش، داعش هەروا دڕێژە بە هەڕەشە بۆ سەر خەڵکی عێڕاق و سوریا و جیهانیش دەدات. هێزی هاوبەندی دەبێت شێلگیر بن کە هەروا بەرەنگاری داعش بن."

XS
SM
MD
LG