Accessibility links

شەڕی قورس لە نزیک عەفرین هەڵگیرساوە و گوندێـک لە دەستی بەرەی نوسرە ڕزگاردەکرێت


لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو شەڕی قورس لە نزیک سنووری عەفرین هەڵگیرساوە و ڕۆژی یەکشەممە گوندی مریەمینی سەر بە عەفرین بووە مەیدانی شەڕ و گروپـێـکی جەیش ئەلسواری ئۆپـۆزسیۆنی سوریا لایەن چەکدارانی بەرەی نوسرە و ئەحرار ئەلشام لەوێ گەمارۆدران.

پاشان هێزەکانی سوریای دیموکرات چوونەتە ناو شەڕەکەوە بە مەبەستی پاراستنی خەڵکی گوندەکە و سەرئەنجام گوندەکەیان ڕزگاکردووە و ژمارەیەک چەکداری بەرەی نوسرە و ئەحرار ئەلشامیان کوشتووە یان بە دیلگرتووە. هەروەها 9 کەس لە هێزەکانی سوریای دیموکرات گیانیان لەدەسـتداوە، لەوانە پـێنجیان شەڕڤانی یەپەگە بوون.

ئامینە مستۆ پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە عەفرین ڕاپـۆرتی لەم بارەیەوە ناردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:31 0:00

XS
SM
MD
LG