Accessibility links

سوپای سوریا ئاڵای وڵاتەکە لە شاری دەرعا هەڵدەکەن


حکومەتی سوریا ئاڵای وڵاتەکەیان لە ناوچەکانی شاری دەرعا هەڵکرد کە لە ساڵی 2011 ەوە لەژیڕ دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆندابووە، ئەمەش وەکو سەرکەوتنێکی گەورەی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد لە لانکەی شۆڕشی ئۆپۆزسیۆن دژی حکومەتی سوریا.

هێزەکانی حکومەتی سوریا بە پشتیوانی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕوسیا لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا خاکێکی بەرفراوانیان لە پارێزگای دەرعا کۆنتڕۆڵکردەوە کە ناوچەیەکی ستراتیژییە لەنزیک ئەردەن و ئیسڕائیلەوە.

ئەم هەنگاوەی ئەسەدیش دەستکەوتێکی گرنگە لە هەوڵەکانیدا بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی سوریا دوای ئەوەی جەنگی ناوخۆی ئەو وڵاتە بووە هۆی کوژرانی هەزاران کەس و نزیکەی 11 ملیۆن هاوڵاتی ماڵ و حاڵیان بەجێ هێشت.

ئێستا ئەسەد بە یارمەتی ڕوسیا و ئێران زۆربەی خاکی سوریای کۆنتڕۆڵ کردۆتەوە، هێشتا چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن باشووری ڕۆژئاوای سوریایان بەدەستەوەیە و کوردەکانیش دەستیان گرتووە بەسەر بەشی باکووری ڕۆژهەڵات و بەشێکی زۆری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG