Accessibility links

پێنتاگۆن: سوریا لە توانایدا هەیە لە داهاتوودا هێرشی کیمیایی سنووردار ئەنجام بدات


کینیث مکێنزی
کینیث مکێنزی

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا " پێنتاگۆن " وتی حکومەتی سوریا هێشتا توانای هەیە لە داهاتوودا هێرشی کیمیایی سنووردار ئەنجام بدات سەرەڕای بوونی نیشانەکانی ئەوەی کە خۆی ئامادە دەکات لەم جۆرە هێرشانە ئەنجام بداتەوە.

جەنەڕاڵ کینیث مکێنزی بەڕێوبەری لیژنەی ئەرکانی سوپا وتی " هێشتا کەمێک توانایان ماوە. لەوانەیە لە شوێنی دیکەی وڵاتەکە چەکە کیمیاییەکانیان دانابێت."

لەمیانەی بەیاننامەیەکدا وتی " لە توانایاندا هەیە لە داهاتوودا هێرشی سنووردار ئەنجام بدەن و منیش ئەوە بەدوور نازانم."

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا و فەڕەنسا و بەڕیتانیا سێ دامەزراوەی چەکی کیمیایی سوریایان بۆردومانکرد. گرنگترین ئامانجەکان ناوەندی توێژینەوەی زانستی بووە کە دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا گەیشتبووە ئەو دەرەنجامەی کە ئەو ناوەندە بەکارهاتووە بۆ بەرهەمهێنان و تاقیکردنەوەی تەکنەلۆجیای جەنگی کیمیایی و بایۆلۆجی.

سوریا و ڕوسیاش ڕەتی دەکەنەوە چەکی کیمیایی بەکارهاتبێت لە سوریادا.

مکێنزی وتی زۆربەی بەڵگەکان ئاماژە بە بوونی چەکی کیمیایی دەدەن لەو شوێنانەدا کە بۆمبارانکراون لەوانەش گازی سارین.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG