چالاکانی ئوپوزسیۆنی سوریا و ڕێکخراوێکی چاودێری ده‌لێن له ئاکامی هێرشه‌کانی ئاسمانی بۆ سه‌ر شارۆچکه‌یه‌ک له باکووری ڕۆژئاوای وڵات پینج که‌س کوژراون له ده‌مێکدا حکومه‌ت هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر هه‌ریمێک درێژه پێده‌دات که له ژێرده‌ستی سه‌رهه‌ڵداوان دایه.
به گوێره‌ی ئاژانسی ئاسۆشیه‌تێدپرێس، ڕێکخراوی چاودێری به سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا گوتی دوو له ئه‌و پێنج که‌سانه‌ی رۆژی یه‌کشه‌مه کوژران مه‌ده‌نی بوون و ئه‌ندامانی یه‌ک بنه‌ماڵه‌نه.
ده‌سته‌ی وه‌ڵامدانه‌وه به دۆخی ته‌نگه‌تاوی ناسراو به "کوڵاو سپییه‌کان" گوتیان له شاری ئه‌ریحه 21 که‌س بریندارن.
چالاکان گوتیان هێرشێکی ئاسمانی رۆژێک پێشتر بۆ سه‌ر بازاڕێک 11 که‌سی کوشت.
ئه‌و شاره به تایبه‌تی له ماوه‌ی یه‌ک حه‌وتووی ڕابردوودا بۆته ئامانجی هێرش، له ده‌مێکدا حکومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌و ناوچه‌یه له هه‌ریمی ئیدلیب بگرێته ده‌ست که هێرشه‌که دره‌نگانی مانگی چواری زاینی ده‌ستی پێ‌کرد.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ماڵپه‌ری ئه‌لجه‌زیره له هه‌م هێرشه‌دا لانی که‌م 13 که‌س کوژراون که پێنج که‌سیان منداڵن.