Accessibility links

تەرمی 53 چەکداری سەر بە بەرەی نوسرە و هاوکارانی دەکەونە دەستی هێزە کوردیـیەکان لە عەفرین


پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەرەی نوسرە و ئەحراری شام و گروپە لایەنگرەکانیان هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردیـیەکان کرد لە ڕۆژهەڵاتی عەفرین و شەڕی قورس ڕوویان دا کە تیایاندا دەیان چەکداری ئەو گروپانە کوژران و ئەمڕۆ پـێنجشەممە تەرمی 53 یان گەینرانە شاری عەفرین.

پەیامنێرمان لە عەفرین ئامینە مستۆ دەڵێت پاش ئەوەی دوێنێ چوارشەممە بەرەی نوسرە و گروپەکانی لایەنگری هێرشێـکی گەورەیان کردە سەر گوندی عەین دقنە کە لە ڕۆژهەڵاتی عەفرینە و لە باشوری ئیعزازە، شەڕێـکی قورس ڕوویدا و بەرەی نوسرە و گروپەکانی دیکە توانیان بۆ ماوەی 6 کاژمێر گوندەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام دواتر هێزە کوردیـیەکان هێرشێـکی گەورەیان کردە سەریان و بە دەیانیان لێ کوشتن و تەرمی 53 یان کەوتنە دەسـتی هێزە کوردیـیەکان و سەرئەنجام گوندەکە ڕزگارکرایەوە.

لە نێو هێزە کوردیـیەکانیش زیانی گیانی هەبوون و 15 شەڕڤان گیانیان لەدەسـتدا.

پاشان بەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە هێزە کوردیـیەکان تەرمەکانی بەرەی نوسرە و گروپەکانی لایەنگریان خستنە سەر ئۆتۆمبیلێـکی بارهەڵگر و بەرەو عەفرینیان بردن. ئامینە مستۆ ڤیدیۆی ئۆتۆمبیلەکەی گرتووە و بەشێـکی بۆ ناردووین.

تەرمی 53 چەکداری سەر بە بەرەی نوسرە دەکەونە دەستی هێزە کوردیـیەکان لە عەفرین
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:38 0:00

XS
SM
MD
LG