کاربه‌ده‌ستێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت نێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆفی ئه‌نان سوریای به جێهێشتوه بێ موسوگه‌رکردنی هیچ هه‌نگاوێکی مه‌زن له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه بۆ پیاده‌کردنی پلانه ئاشتیه گێرخواردوه‌که‌ی بۆ وڵاته‌که.
ئه‌نان پاش به جێ هێشتی دیمه‌شق له رۆژی چوارشه‌ممه له عه‌مان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئوردنیدا باسی ته‌نگه‌ژه‌ی سوریای کردوه.
هه‌ر له‌و کاته‌ی له سوریا دا بووه نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بی به تاێبه‌تی له سه‌روکی سوری به‌شارئه‌له‌سه‌د داوا کردبوو له هه‌نگاوی به‌جه‌رگانه بۆ پێکهێنانی هه‌ڵ و مه‌رجێک بۆ ئاشتی ئێستاکه نه‌ک سبه‌ێ.
سوزان غوشیه ووته بێژی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان که رۆژی چوارشه‌ممه به ته‌لیفۆنه‌وه له دیمشقه‌وه قسه‌ی کردوه وتی ئه‌و ئاگای له هیچ کردارێک نییه له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه.
پلانه‌که‌ی عه‌نان له حکومه‌تی سوریا داوا ده‌کات له کێشانه‌وه‌ی چه‌کی قورس له ناوچه دانشتوه‌کاندا و پابه‌ندبوون به ئاشتی له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداوه‌کاندا، به‌ڵام هێڕش کردن له هه‌ردوو لاوه هه‌ر به‌رده‌وام بوه.
چالاکانی سوری وتیان شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵداوه‌کان له رۆژی چوارشه‌ممه به‌لای که‌م بوه‌ته هۆی کوشتنی 9 که‌س که پینجیان له ناوچه‌ی دومای ده‌روه‌ی دیمه‌شق بوونه، ئه‌وان ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت تۆپبارانی دوما و شاری حومس کردوون له ناوه‌راستی وڵاته‌که که هه‌ر وه‌ها بنکه‌یه‌کی به هێزی ئوپۆزسیۆنه. زیانه‌کان نه‌کراوه پشت راست بکرێن.
چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له سوریا پشتراستی کوشتنی 15 که‌سیان له ئوستانی دیرئه‌لزور کردووه، ئه‌وان هه‌روه‌ها ده‌ڵێن چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لاشه‌کانیان له دره‌نگانێکی رۆژی سێشه‌ممه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه که هه‌ندێکیان وا دیاره له نزیکه‌وه ته‌قه له‌سه‌ریان کرابێت و هه‌موو ده‌ستیان له پشته‌وه به‌سترابیت.