چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا ئه‌و که‌سانه‌یان کرده ئامانج که ناڕه‌زایی له دژی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌رده‌بڕن ، ئه‌مه‌ش ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی وڵات به توندوتیژی کوشنده کۆتایی پێهات.
خهباکاران ڕایشیانگه‌یاندووه هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا ئه‌مرۆ خۆپیشانده‌رانیان له دیمه‌شقی پایته‌ختی وڵاته‌که و شاری لازقییه‌ی که‌نار کرد به ئامانجی سه‌رکوت کردنه‌کان. هاوکات چالاکوانان هه‌واڵی دهسترێژکردنی پچڕ پچڕیان ڕاگه‌یاندوه . به‌لام ئاشکرا نیه که ئه‌گه‌ر هیچ برینداربوون وکوژرانی لێ که‌وتووه‌ته‌وه یان نا .
ڕۆژی هه‌ینی گروپی مافه‌کانی مرۆڤی سوریا و چالاکوانان ڕایانگه‌یاند که هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا له ناوچه‌ی دوما، پارێزگای ده‌رعا و شارۆچکه‌ی دێره‌زوری خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌دا ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کرد و به‌لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژراون.
به‌ڵام حکومه‌تی سوریا وه‌ڵامی ئه‌م هه‌واڵه‌ی چالاکوانانی دایه‌وه و ده‌ڵێت ، چه‌کدارانی ده‌مامککراو ته‌قه‌یان له پیاوانی پیاده‌کارانی یاسای سوری کردبوو له شارۆچکه‌ی دێره‌زورو 3 پۆلسیان بریندار کردووه . له‌و ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی حکومه‌تی سوریا ڕیاگه‌یاندووه پیاده‌کارانی حکومه‌تی سوری ته‌قه‌یان له چه‌کداره‌کان کردووه‌ته‌وه له ئاکامدا به‌لایه‌نی که‌م دوو چه‌کدار کوژراون.