به‌لانی که‌م سێ که‌س کوژراون پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوریا له ڕۆژی شه‌ممه تۆپبارانی ناوچه‌ی حومسیان کرد، هاوکاتی ده‌ستپێکردنی یه‌که‌م ڕۆژی به‌رنامه‌ی لێخۆشبوونی یه‌کهه‌فته‌یی حکومه‌ت.
خه‌باتکاران ده‌ڵێن تۆببارانێکی قورسی هه‌رێمی حومس کراوه به ناوچه‌ی باباعه‌مریشه‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه سێیه‌م ڕۆژ بوو که خه‌باتکاران ڕایانگه‌یاندووه هێزه‌کانی حکومه‌ت چوونه‌ته حومسه‌وه، له هه‌وڵێکدا بۆ سه‌رکوت کردنی جودابیران. ئه‌م سه‌رکوت کردنانه‌ش له کاتێکدایه که سوریا ده‌ستی کردووه به به‌رنامه‌یه‌کی لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی که ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌کدا گرتووه و فرۆشوویانه.
به پێی ئه‌و به‌رنامه‌ی لێخۆشبوونه هه‌ر هاووڵاتییه‌ک که ده‌ستی له کوشتنی خه‌ڵکا نه‌بوبێت ئازاد ده‌کرێن ئه‌گه‌ر خۆیان بده‌نه به ده‌ست پۆلیسه‌وه و چه‌که‌کانیان به‌ده‌نه ده‌سته‌وه.
ماوه‌یه‌کی کورت پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌م به‌رنامه‌یه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڤیکتۆریا نولاند ڕێنومایی گه‌لی سوریای کرد که خۆیان نه‌ده‌نه ده‌ست حکومه‌ته‌وه.
له ڕۆژی شه‌ممه حکومه‌تی سوریا وته‌کانی نۆلاندی شه‌رمه‌زار کرد و به لێدوانێکی نابه‌رپرسانه له‌قه‌ڵه‌م دا هه‌روه‌ها تاوانباری کرد به‌وه‌ی که پشتیوانی له‌و گروپه چه‌کدارانه ده‌کات که کاری توندوتیژی دژی مه‌ده‌نیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.