Accessibility links

سوریا: تورکیا ڕێکەوتنی ئیدلب جێبەجێ ناکات


وەزیری دەرەوەی سوریا وەلید موعەلیم
وەزیری دەرەوەی سوریا وەلید موعەلیم

حکومەتی سوریا تورکیای تۆمەتبار کرد بەوەی کە پابەند نەبووە بە ڕێکەوتنەکەیانەوە لەگەڵ ڕوسیادا سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەیەکی دابڕاو لە شەڕ لە باکوور ڕۆژئاوای سوریادا، لەلایەکی دیکەوە ڕوسیا دەڵێت تورکیا پابەندە بە ڕێکەوتنەکەوە.
ڕێکەوتنی ئیدلب لە نێوان ڕوسیا و تورکیادا لە مانگی نۆدا واژۆ کرا و بووە هۆی ئەوەی هێرشە بەرفراوانەکەی حکومەتی سوریا بۆ سەر ئیدلب هەڵبوەشێتەوە و ئەنجام نەدرێت.
سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتی تورکیا پابەندە بە ڕێکەوتنەکەی ئیدلبەوە.
بەڵام وەزیری دەرەوەی سوریا وەلید موعەلیم لە لێدوانێکدا وتی وادیارە تورکیا ئارەزووی ئەوەی نیە ڕێکەوتنەکە جێبەجێ بکات.
دەزگای هەواڵی سوری سانا لە زاری موعەلیمەوە بڵاویکردەوە " هێشتا تیرۆریستەکان بە چەکە قورسەکانیانەوە لەم ناوچەیەدا ماون و ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە تورکیا ئارەزووی ئەوەی نیە پابەند بێت بە ڕێکەوتنەکەوە و هێشتا شاری ئیدلب لە ژێر دەسەڵاتی تیرۆردایە کە تورکیا و ڕۆژئاوا پشتیوانیان لێدەکەن."
ڕێکەوتنەکەی نێوان تورکیا و ڕوسیا بووە هۆی دامەزراندنی ناوچەکەی دابڕاو لە شەڕ بە قوڵی 15 بۆ 20 کیلۆمەتر کە تیایدا دەبێت چەکی قورس لەو ناوچانەدا نەمێنێت و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنیش دەبێت ئەو ناوچەیە چۆڵ بکەن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG