Accessibility links

سوریا دەلێت هاوبەندی ئەمەریکا لە خۆرهەڵات هێرشی بۆ سەر هێزەکانی کردووە


سوریا دەڵیت هێرشەکە بە دوای هوروژمێكی ملیتانەکانی داعش دا هات کە پووچەڵ کرایەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس کاربەدەستێکی لەشکری سوریا دەڵێت هاوبەندی بە پێشەنگی ئەمەریکا لە خۆرهەڵات هیرشی کردۆتە سەر تۆپخانەیەک، دوو سەربازی بریندار کردووە و تۆپخانەیەکی لە ناوبردووە.

گوتەبێژی هاوبەندی بە پێشەنگی ئەمەریکا شان ڕایان یەکشەمە گوتی هێزەکانی هاوکاریان "مافی بەرگریکردن لە خۆیان" نیشاندا دوای ئەوەی لە لای رۆژئاوای خۆرهەڵاتی رووبری فورات تەقەیان لێکرا. ڕایان گوتی لێکوڵێنەوەیەک دەستی پێکردووە.

هێزەکانی هاوپەیمان بە پێشەنگی ئەمەریکا، لە گەڵ لایەنەکانی هاوکاریان کە کوردەکان پێشەنگیانە لە کەنارەکانی خۆرهەلاتی رووباری فورات شەڕی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی دەکەن، لە دەمێکدا سەربازانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی سەر بە ئەوان ئێستا لە ئەبەری ڕووبارەکە جێگیرن.

ئاژانسی پەیامنێری حکومەتی سوریا سانا گوتەی کاربەدەستێکی ناونەهێنراوی لەشکری هێناوە کە دەڵیت هێرشەکە بە دوای هوروژمێكی ملیتانەکانی داعش دا هات کە پووچەڵ کرایەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتێرز داعش ئێستا تەنیا چەند گوند لە سوریای لە بەردەستدایە، و زۆربەی هەریمی خۆی لە بەرامبەر دوو نەیاری خۆی لە دەستدا، یەکیان هێزەکانی سوریای دێمۆکرات، و ئەوی تریان لەشکری سوریا و ملیتانەکانی هاوپەیمان کە رووسیا پشتیوانیان دەکات.

ڕایان هەروەها گوتی کە هەریمی داعش لە لای رووباری فورات دوو گوندن و گوتی چاوەڕوانی دەکەن ئەو دوو گوندەش بە زوویی پاک بکەنەوە و ئەو ئەندامانی داعش کە ماون زۆربەیان بیانین.

XS
SM
MD
LG