Accessibility links

ژنێک لە سوید بە تاوانی جینۆساید دژی ئێزیدییەکان سزا دەدرێت


دادگایەک لە ستۆکهۆڵم ڕۆژی سێشەممە، 11ی مانگی دوو ژنێکی سویدی بە تۆمەتی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ و یارمەتیدانی داعش لە ساڵی 2015 لە سوریا تۆمەتبار کرد و سزای 12 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.

ژنەکە کە ناوی لینا ئیسحاقە و تەمەنی 52 ساڵە، لە ساڵی 2020 دا گەڕاوەتەوە بۆ سوید و ئێستا بەهۆی ئەو تاوانانەی دیکەیەوە کە لە سوریادا ئەنجامیداون لە زینداندایە.

دادگاکەی ستۆکهۆڵم لە بڕیارەکەیدا وتی " تاوانەکان دەگەنە ئاستی پێشێلکارییەکی مەترسیدار، نەک تەنها پێشێلکردنی ژیان و شکۆی کەسانێکی دیاریکراو، بەڵکو پێشێلکردنی بەها بنچینەییە مرۆییەکان و مرۆڤایەتیش."

ڕێکخراوی داعشی تیرۆریست لە 2014-2017 خاکێکی بەرفراوانی لە عێراق و سوریادا کۆنتڕۆڵ کردبوو،داعش لە ئێزیدییەکان کە کەمینەیەکی ئایینین، زیاتر لە 3000 کەسیانی کوشت، هەروەها 7000 کچ و ژنی ئێزیدی بە کۆیلە کرد و زۆربەی 550,000 دانیشتوانە ئێزیدییەکەی لە نیشتیمانی خۆیان لە باکووری عێراق ئاوارە کرد.

دادگاکە سەبارەت بە ئیسحاق وتی " لە ڕێی کارەکانییەوە، ژنەکە پشتگیری لە زیندانیکردنی زۆرەملێ و بە کۆیلەکردنی ئەو کەسانە کردووە کە لەلایەن داعشەوە ئازاردراون."

نەتەوە یەکگرتووەکان وتوویەتی کە هێرشەکانی داعش بۆ سەر ئێزیدییەکان دەگەنە ئاستی هەڵمەتی کۆمەڵکوژی دژییان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG