Accessibility links

سودان دەڵێت تاوتوێی واژۆکردنی کۆمەڵێک ڕێکەوتن دەکات لەگەڵ ئیسڕائیل لە بوارەکانی بازرگانی و کۆچدا


سەرۆک وەزیری سودان عەبدوڵا حەمدوک

وەزارەتی دەرەوەی سودان وتی لە هەفتەکانی داهاتوودا سودان و ئیسڕائیل تاوتوێی واژۆکردنی کۆمەڵێک ڕێکەوتن دەکەن لە بوارەکانی بازرگانی و کۆچدا، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

ئۆفیسی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو لە تویتەر نوسیویەتی ئیسڕائیل لەلای خۆیەوە بارێکی گەنمی بۆ " هاوڕێکانمان لە سودان " ناردووە کە نرخەکەی دەگاتە پێنج ملیۆن دۆلار.

بەم ڕێکەوتنەی سودان و ئیسڕائیل کە ئەمەریکا نێوەندگری تێدا کردووە،لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا سودان دەبێتە سێیەمین وڵاتی عەرەبی کە لەگەڵ ئیسڕائیلدا ڕێکەوتن بکات و پێنجەمین وڵاتیش لە ساڵی 1948 ەوە.

بەڵام حیزبە سیاسییە دیارەکانی سودان ڕێکەوتنەکەیان ڕەت کردەوە. هەندێک لە بەرپرسانی سودان وتیان دەبێت پەرلەمانی کاتی وڵاتەکە کە هێشتا پێک نەهێندراوە ڕێکەوتنەکە پەسەند بکات.

وەزارەتی دەرەوەی سودان وتی هەردوو شاندی وڵاتەکە و ئیسڕائیل لە هەفتەکانی داهاتوودا کۆدەبنەوە بەمەبەستی واژۆکردنی کۆمەڵێک ڕێکەوتن لە بوارەکانی کشتوکاڵ و فڕۆکەوانی و بازرگانی و کۆچدا. بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە کات و وردەکاریی گفتوگۆکان نەدا.

بەڵام پێویستە لەسەر سەرۆک وەزیری سودان عەبدوڵا حەمدوک ڕەزامەندی پەرلەمانی دەست بکەوێت کە هێشتا پێک نەهێندراوە، ئەمەش بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە بە فەڕمی، ئەم پڕۆسەیەش پێناچێت بەخێرایی بەڕێوەبچێت چونکە لە نێوان کۆمەڵانی مەدەنی و ئەفسەرە سەربازییەکانی سوداندا ناکۆکیی هەیە سەبارەت بە کرانەوە بەڕووی ئیسڕائیلدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG