Accessibility links

مۆمیاکانی میسری کە تەمەنیان 5 هەزار ساڵە، بۆنیان چۆنە؟


لە یەکەم نیگادا ڕەنگە بۆنکردنی تەرمی دێرین وەک بیرۆکەیەکی قێزەون دەرکەوێت. بەڵام هەندێک لە توێژەران وەک بەشێک لە توێژینەوە زانستییەکانیان تاقیکردنەوەیەکی لەو شێوەیەیان ئەنجامداوە.

سیسیلیا بێمبیبری بەڕێوەبەری توێژینەوە لە کۆلێژی زانکۆی لەندەن دەڵێت "لە فیلم و کتێبەکاندا ئەو کەسانەی بۆنی جەستەی مۆمیاکراو دەکەن، بەزۆری تووشی چارەنووسێکی ترسناک دەبن."

ئەو دەشڵێت "بەڵام ئێمە سەرمان سوڕما لەوەی ئەم بۆنانە چەندە خۆش بوون".

وتی لاشە مۆمیاکراوەکان بۆنی " دار، تیژ، شیرینیان " لێدەهات. هەروەها نۆتەی گوڵیش دۆزرانەوە کە دەکرێت لە شیلەی سنەوبەر بێت کە لە مۆمیاکردندا بەکاردەهێندرێت.

توێژینەوەکە کە ڕۆژی پێنجشەممە لە گۆڤاری کۆمەڵگەی کیمیایی ئەمەریکایی بڵاوکراوەتەوە، شیکاری کیمیایی و پانێڵێک لە مرۆڤی بەکارهێناوە بۆ هەڵسەنگاندنی بۆنی 9 مۆمیا کە تەمەنیان 5000 ساڵە، واتە 5000 ساڵە هەڵگیراون یاخود لە مۆزەخانەی میسڕی لە قاهیرە هەڵگیراون.

بێمبیبر کە یەکێکە لە نوسەرانی توێژینەوەکە وتی توێژەرەوان ویستییان بە شێوەیەکی ڕێکخراو توێژینەوە لەسەر بۆنی مۆمیاکان بکەن چونکە لە مێژە خەڵک بە گشتی و توێژەرەوان گرنگی بەو بابەتە دەدەن، شوێنەوارناسان، مێژووناسان و تەنانەت نوسەرانیش لە نوسینەکانییاندا گرنگییان داوە بەو بابەتە، ئەوەش هۆکارێکی باشی لە پشتەوەیە.

بۆن پرسێکی گرنگ بووە لە پڕۆسەی مۆمیاکردندا، لە پڕۆسەکەدا ڕۆن و مۆم و بەلسەم بەکارهێندراون بۆ پاراستنی لاشەکە و ڕۆحەکەی لە ژیانی دواتردا. پڕۆسەکە بۆ فیرعەونەکان و خانەدانەکان ئەنجام دراوە، بۆنی خۆشیش پەیوەست بووە بە بێگەردی و خواوەندەکانەوە، هاوکات بۆنی ناخۆشیش نیشانەی گەندەڵی و بۆگەن بوون بووە.

بەبێ وەرگرتنی نمونەی مۆمیاکان، توێژەرانی کۆلێژی زانکۆی لەندەن و زانکۆی لیوبییانا لە سلۆڤینیا توانیان پێوانەی ئەوە بکەن کە ئایا بۆنەکان لە کەلەپوورە کۆنەکان یاخود مێرووکوژەکانەوە دێن یان بەرهەمەکانی تر کە بۆ پاراستنی لاشەکان بەکاردەهێنرێن، یان بەهۆی خراپبوون بەهۆی کەڕوو، بەکتریا یاخود میکرۆبەکانەوە.

ماتییا سترلیکی پرۆفیسۆری کیمیا لە زانکۆی لیوبییانا دەڵێت " ئێمە زۆر نیگەران بووین لەوەی ئاماژەی جەستەی بۆگەنبوو بدۆزینەوە، بەڵام وانەبوو. ئێمە بە تایبەتی نیگەران بووین لەوەی نیشانەی تێکچوونی میکرۆبەکان هەبێت، بەڵام وانەبوو، ئەمەش مانای ئەوەیە کە ژینگەی ئەم مۆزەخانەیە زۆر باشە لە ڕووی پاراستنەوە."

سترلیک وتی بەکارهێنانی ئامێری تەکنیکی بۆ پێوانەکردن و پۆڵێنکردنی گەردیلەکانی هەوا کە لە تابوتەکانەوە دەردەچن بۆ دیاریکردنی دۆخی پاراستن بەبێ دەست لێدان لە مۆمیاکان، " پێمان دەڵێت کە مۆمیاکە لە چی چینێکی کۆمەڵایەتی بووە و ئەوەش زانیاری زۆر لەسەر لاشە مۆمیاکراوە ئاشکرا دەکات کە نەک تەنها بۆ پارێزگارەکان بەڵکو بۆ چاودێران و شوێنەوارناسەکانیش شتێکی زاندراون.. ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەم شێوازە بایەخێکی گەورە بە جۆرەکانی تری کۆکراوەی مۆزەخانەکان دەدات."

باربەرا هوبەری توێژەری دوای دکتۆرا لە پەیمانگای ماکس پلانک بۆ جیۆئەنترۆپۆلۆجی لە ئەڵمانیا کە لە توێژینەوەکەدا نەبووە، دەڵێت ئەم توێژینەوەیە داتای گرنگ لەسەر ئەو پێکهاتانە دەبەخشێت کە دەتوانن پاشماوە مۆمیاکراوەکان بپارێزن یان شیبکەنەوە. دەتوانرێت ئەم زانیاریانە بۆ باشتر پاراستنی لاشە دێرینەکان بۆ نەوەکانی داهاتوو بەکار بهێندرێت.

وتی لەگەڵ ئەوەشدا، توێژینەوەکە جەخت لە ئاستەنگێکی سەرەکی دەکاتەوە: ئەو بۆنانەی ئەمڕۆ دۆزراونەتەوە مەرج نییە بۆنی کاتی مۆمیاکردن بن. بە درێژایی هەزاران ساڵ، بە هەڵمبوون و ئۆکسان و تەنانەت هەلومەرجی هەڵگرتنیش بە شێوەیەکی بەرچاو بۆنە ڕاستەقینەکەیان گۆڕیوە."

هوبەر دوو ساڵ لەمەوبەر توێژینەوەیەکی نووسی کە پاشماوەی گۆزەیەک شیدەکاتەوە کە ئەندامی مۆمیاکراوی ئافرەتێکی خانەدانی تێدابوو. دواتر لەگەڵ بۆن دروستکەرێک کاری کرد بۆ دروستکردنی بۆنێکی هاوشێوەی بۆنی مۆمیاکە کە بە " بۆنی تا هەتایی " ناسراوە، بۆ پێشانگایەک لە مۆزەخانەی مۆیسگارد لە دانیمارک.

توێژەرانی ئەم توێژینەوەیە هیوادارن شتێکی هاوشێوە بکەن، لە ڕێی بەکارهێنانی دۆزینەوەکانییانەوە بۆ پەرەپێدانی " دیمەنی بۆن " بۆ دووبارە دروستکردنەوەی دەستکردی ئەو بۆنانەی کە دۆزیویاننەتەوە و ئەزموونەکە بۆ سەردانکەرانی داهاتووی مۆزەخانە باشتر بکەن.

بێمبیبر وتی " مۆزەخانەکان پێیان دەوترێت شەشپاڵووی سپی، کە تێیدا هاندەدرێیت بخوێنیتەوە، ببینیت، بۆ نزیکبوونەوە لە هەمووشتێک لە دوورەوە بە چاوەکانت." چاودێریکردنی لاشە مۆمیاکراوەکان لە ڕێگەی بۆکسێکی شوشەییەوە ئەزموونەکە کەم دەکاتەوە چونکە ناتوانین بۆنییان بکەین. ئێمە ناتوانین بە شێوەیەکی ئەزموونی دەربارەی پرۆسەی مۆمیاکردن بزانین کە ئەمە یەکێکە لەو ڕێگایانەی کە ئێمە لە جیهان تێدەگەین و تێکەڵ دەبین."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG