Accessibility links

دۆخی بازاڕەکانی بۆرسە و دراو لە جیهاندا


بازاڕەکانی بۆرسەی ئەوروپایی و ئاسیایی ئەمرۆ سێشەممە سەقامگیربوو دوای دابەزینی رۆژانەی بەرچاوی واڵستریت کە زیاتر لە 30 ساڵە بەو شێوەیە دانەبەزیوە. شێکاران پێشبینی ناسەقامگیری زیاتری بۆرسە دەکەن ، هاوکاتی ئەوەی حکومەتان لە جیهاندا و بانەکانی ناوەندی لە هەوڵ و کۆششدان بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی بازاڕەکانی دراوی.

نرخی دۆلای ئەمەریکایی ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی لەو دابەزینە زۆرەی دوێنێ دووشەممە لە بەرامبەر یورۆ. هاوکات بەهاکانی نەوتی خاویش بەرزبوونەوە.

لە زوویەکی مامەڵەی ئەمڕۆ ، بازاڕەکانی بۆرسەی ئەوروپایی بە رێژەی نزیکەی 5% بەرزبووەوە .

کۆنۆر کامپبێڵ شیکار لە سپرێدیکس بۆ گروپی بازرگانی ئاماژەی دا و گوتی؛ هەر جارێک بازاڕەکانی ئەوروپایی هەوڵی کەوتنەوە سەرپێیان دابووبێت، بە ئاسانی نەبووە.

رۆژی دووشەممە ئاماژەکانی واڵستریت خراپترین داڕمانی بەخۆیەوە بینی لەوەتای لە ساڵی 1987 وە ، بەڵام سێشەممە کەمێک بوژایەوە.

حکومەتان لە سەرانسەری جیهان و بانکەکانی ناوەندی هەوڵدەدەن بازاڕەکان هێوربکەنەوە لە ڕیی بەڵین و کەمکردنەوەی رێژەی قازانج ، بەڵام زۆربەی وڵاتان کارکردن رادەگرن لە پێناو رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی ئەمەش ئابوری جیهان لە جوڵە دەخات.

کۆدەنگیەکی فراوان هەیە سەبارەت بەوەی کە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوەی زیانی چەندان ترلیۆن دۆلاری گەیاندوە ، ببێتە مایەی داڕمانێکی ئابوری جیهانی و کۆمپانیای گەشتە ئاسمانیەکان یەکەم زەرەر مەندی ئەم نەخۆشییەن و بەڕێوەبەرانی ئەم کۆمپانیایانەی ناچارکردووە داوای کۆمەکی دارایی ملیارەها دۆلار لە حکومەتەکانیان بکەن بۆ ئەوەی لەوە زیاتر زیانیان لێنەکەوێت.

XS
SM
MD
LG