Accessibility links

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی ڕوسیا و لیتوانیا دەکات


جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ستیفن بیگن
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ستیفن بیگن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ستیفن بیگن لە ماوەی نێوان 24 و 27 ی مانگی هەشتدا سەردانی هەریەک لە لیتوانیا و ڕوسیا و ئۆکرانیا دەکات و چاوی بە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە دەکەوێت.

بەپێی دەزگای هەواڵی ڕۆیتەرز هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەداوە مەبەست لە سەردانەکەی ستیفن بیگن گفتوگۆکردنە سەبارەت بە ڕەوشی بێلاڕوس، لەکاتێکدا واشنتن هەوڵ دەدات بگات بە چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ قەیرانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە تاوەکو ڕوسیا نەتوانێت دەستوەربداتە کاروباری ناوخۆی بێلاڕوسەوە.

دەیان هەزاران کەس لە بێلاڕوس ڕژانە سەر شەقامەکانی مینسیکی پایتەختی وڵاتەکە و دژی حکومەتی ئەو وڵاتە ناڕەزایی دەردەبڕن و داوا دەکەن ڕابەری بێلاڕوس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت، ئەمەش دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە و دووبارە سەرکەوتنی لوکاشینکۆ لە هەڵبژاردنەکاندا.

بەڵام خۆپیشاندەران و ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە دەڵێن هەڵبژاردنەکان ساختەکاریان تێدا کراوە و نەدەبوو لوکاشینکۆ لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG