Accessibility links

ستەیسی ئەبرامز ڕەخنە لە سیاسەتەکانی سەرۆک ترامپ دەکرێت


ستەیسی ئەبرامز وتاری دیموکراتەکانی پـێشکەش کرد وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ وتارەکەی سەرۆک ترامپ، بەمەش بووە یەکەم خانمی ڕەش پـێست لە مێژووی ئەمەریکا ئەو وتارە پـێشکەش بکات.

خانم ستەیسی ئەمبرامز سەرۆک ترامپی تاوانبارکرد بە پـلاندانان بۆ داخستنی حکومەتی فیدراڵی وڵاتەکە کە بۆ ماوەی 35 ڕۆژ درێژەی کێشا، لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو هەتا کۆتایی مانگی یەک.

گوتیشی بۆ ماوەی حەوت ساڵ ڕێبەری دیموکراتەکان بووە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتی جۆرجیا، بەڵام سەرەڕای ناکۆکیـیەکانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنەکە کە کەسێکی کۆماریـیە، بەرژەوەندی خەڵکیان لە سەروو بەرژەوەندیـیەکانی هەردوو پارتەکەیان دانابوو.

ستەیسی کە لە شاری ئەتلانتای پایتەختی ویلایەتی جۆرجیاوە وتارەکەی پـێشکەش کرد، گوتی" نامانەوێت شکست بهێنێت، بەڵام دەمانەوێت ڕاستیەکان بڵێت و ڕێز لە کارەکانی بگرێت."

گوتیشی یەکێک بووە لەو خۆبەخشانەی خواردنیان بەسەر کارمەندانی فیدراڵی دابەشکردووە و بینیویەتی چۆن بە دەست بێ موچەیـیەوە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک ناڵاندوویانە. گوتی" جێی شەرمە بۆ ئامانجی سیاسی یاری بەو کارمەندانە بکرێت."

سەبارەت بە سیاسەتی ترامپ بەرامبەر کۆچبەرانی نایاسایی گوتی"دەبێت پـلانێک بۆ کۆچبەران هەبێت، بەڵام نەک منداڵان بخرێنە ناو زیندانەوە."

XS
SM
MD
LG