Accessibility links

ئیسپانیا: دەستگیرکردنی یەکێک لە گرنگترین چەکدارە داواکراوەکانی داعش لە ئەوروپا


حکومەتی ئیسپانیا وتی پۆلیس یەکێک لە گرنگترین چەکدارە داواکراوەکانی داعشی لە ئەوروپا دەستگیرکردووە و لە شارۆچکەی ئەلمیریا لە باشووری وڵاتەکە.

وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکدا وتی پیاوەکە میسڕییە و لە سوریا و عێڕاق شەڕی کردووە، لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا لە شوقەیەک خۆیان حەشارداوە، پۆلیس لێکۆڵینەوە لە ناسنامەی ئەو دوو کەسەی دیکە دەکات.

لە بەیاننامەکەدا دەڵێت " ئەو پیاوە چەند ساڵێک لە سوریا و عێراق ماوەتەوە و ئەوەش وای لێکردووە سروشتێکی توندڕەوی تیادا بەرجەستە ببێت و پۆلیس و دەزگاکانی هەواڵگری ئەوروپا تێبینیان کردووە."

جێی ئاماژەیە ئیسپانیا بەشوێن دەیان موسوڵمانی ئیسپانییەوەیە کە چوون بۆ سوریا و عێراق بۆ شەڕکردن شان بە شانی ڕێکخراوی داعش و لەوانەیە ئێستا لە وڵاتەکەی خۆیاندا هێرش ئەنجام بدەن وەکو ئەو هێرشەی ساڵی 2017 ی بەرشەلۆنە کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 16 کەس.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG